ماوه‌یه‌كه له پشوودام و چاوه‌ڕوانی كۆرسى نوێى ماسته‌رم ، زۆربه‌ى كاته‌كان له گه‌ڕان و سوڕاندام، هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌م كه هه‌تا جارێكى تر نه‌كه‌وتوومه‌ته نێو كیشمه‌كیشمی خوێندن و نووسین و وانه‌كانه‌وه ، با ته‌واو له‌و شاره و له‌و ووڵاته بگه‌ڕێم ، خه‌ڵك ببینم، بیانناسم و شاره‌زاى بیركردنه‌وه‌و شێوازى ژیانیان ببم. به‌ڵام كه تازه گه‌یشتبوومه جێ و وورده وورده ده‌مویست شاره‌زاى زانكۆ نوێیه‌كه‌م ببم، سه‌رم به هه‌موو كۆڵان و كونج و كه‌له‌به‌رێكى ئه‌و زانكۆیه‌دا گرت، له‌مێژێك بوو به حه‌سره‌ت بووم ژیانی زانكۆ ببینم و بزانم خوێندن چۆنه، هه‌ست به زانست بكه‌م، له هه‌نگاوه خێراكانى قوتابیه‌كانه‌وه ئه‌م په‌رۆشیه‌م ده‌بینی.
دواى كه‌مێك گه‌ڕان توانیم یه‌كێك له‌و پرۆفیسۆرانه بدۆزمه‌وه كه له‌و كۆلیژه‌ى ماوه‌یه‌كى تر تیایدا ده‌خوێنم وانه‌كانى پێشكه‌ش ده‌كات. داواى خشته‌ى وانه‌كان و ناوى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كم لێى كرد. ده‌بووایه بچمه كتێبخانه، یه‌كه‌م جارم بوو به مه‌به‌ستی خوێندن كتێبخانه به‌كار بێنم، له رێگادا بیرم له‌وه ئه‌كرده‌وه، ئه‌ى خۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ له كوردستان له زانكۆ ده‌مانخوێند، خۆ جارێك به مه‌به‌ستی سه‌یركردنی سه‌رچاوه‌یه‌ك روومان له كتێبخانه نه‌كرد، جارێك خۆم تاوانبار ده‌كرد، جارێكی تر مامۆستاكانم، جارێكی تر هه‌موو زانكۆ تا ده‌گه‌یشته هه‌موو ئه‌و سیسته‌مه‌ى كه تیایدا ئه‌ژین، دواتر ئه‌مپرسی ئاخۆ گه‌ر رووم بكردبووایه‌ته كتێبخانه كتێبێكى شیاوى واى لێ‌بوو كه كات و هێز و تواناى تێدا سه‌رف بكه‌یت و بیخوێنیته‌وه!. به‌هه‌ر حاڵ كه له كتێبخانه‌ى زانكۆكه چاوم به بابه‌ته‌كان كه‌وت، زۆر خۆزگه‌م ده‌خواست به‌و بڕوانامانه رازیبوومایه كه به‌ر له هاتنم هه‌مبوو، چیم به‌خۆم كرد، هه‌مدیسان ئه‌و بابه‌تانه؟ به‌س نه‌بوو چه‌ند ساڵ به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌مناڵاند! هه‌رچۆنێك بێت كتێبیكم خسته بن قۆڵم و له كونجێكی كتێبخانه ده‌ستم كرده هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌كانى كتێبه‌كه. دڵنیا بووم له‌وه‌ى كه هه‌مان ئه‌و بابه‌تانه بوون له كاتی به‌كالۆریۆس ده‌مخوێندنه‌وه، ماوه‌یه‌ك تێپه‌ڕى و له‌خۆمم ئه‌پرسی، هۆى چیه لێره وا حه‌ز به خوێندنه‌وه‌ى ئه‌كه‌م؟ بۆچی لێره خولیاى ئه‌وه‌م هه‌یه بیخوێنمه‌وه‌و زۆر لام ئاساییه كه تا دوایین كه‌س له كتێبخانه بمێنمه‌وه تا كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ى كتێبه‌كه ئه‌هێنم. تۆ بڵێى ئێستا هه‌ست ئه‌كه‌م كه قوتابیم؟ له‌وانه‌یه.
هه‌ر پرسیارێكم ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵك ئاماده‌ن بۆ وه‌ڵام دانه‌وه، ده‌ست به سینگ بۆم راوه‌ستاون، ووتم ره‌نگه تازه‌م لێره بۆیه وا هه‌ست بكه‌م. نه رۆژێك و نه دوو و نه سێ ... زۆر لامه‌وه سه‌یر بوو كه قوتابی لێره هه‌موو شتێكه. كه قوتابی بیت له‌و ووڵاته وه‌ك ئه‌وه وایه تۆ هاوڵاتی پله یه‌كی و خه‌ڵكی تر هه‌مووى له دواى تۆوه بێن.
بۆیه به راى من هۆكارى سه‌ره‌كی پێشكه‌وتنی ووڵاتان ئه‌وه‌یه كه قوتابی به چاوێكی پیرۆزه‌وه سه‌یر ده‌كرێت هه‌روه‌ك چۆن قوتابیه‌كه‌ش به چاوێكی مه‌زنه‌وه‌و وه‌كو ماڵى خۆى سه‌یرى زانكۆكه‌ى ئه‌كات. ئێمه، وه‌كو تاك له هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ى ده ساڵى رابردوو ده‌ستمان كردووه به پێشكه‌وتنێكى به‌رده‌وام و له هه‌موو شوێنێكدا هه‌ست به پێشكه‌وتنه‌كان ده‌كه‌ین، ته‌كنه‌لۆژیا، بیناسازى، زیادبوونی داهاتی تاك و زۆری تر. به‌ڵام وا هه‌ست ناكه‌یت كه زۆر لایه‌نی گرنگ هه‌بوو ده‌بووایه ووڵاته‌كه‌مان پێیدا تێپه‌ڕبێت به‌ر له‌وه‌ى ئه‌و جۆره پێشكه‌وتنانه به‌خۆیه‌وه ببینیت؟ ئه‌ى تاكی كورد چه‌ند ده‌ستی هه‌بووه له‌و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنه‌ى كه ئێستا هه‌رێمه‌كه‌مان به‌خۆیه‌وه ئه‌بینێت؟ باوه‌ڕ ناكه‌م تاكێك له كۆمه‌ڵگاى كوردی رۆڵێكى راسته‌وخۆى ئه‌وتۆى هه‌بووبێت. ئه‌گه‌ر هاتبووایه‌و داهاتێكى خواپێداوى وه‌كو نه‌وتمان نه‌بووایه ئێستا كام له‌و كۆمپانیا بیانیانه كاریان ئه‌كرد له ووڵات دا؟ بێگومان هیچ كامیان، له ئه‌نجامیشدا هیچ پێشكه‌وتنێكمان به‌خۆمانه‌وه نه‌ئه‌بینی. ئه‌بوایه ده‌ست بكه‌ین به بنیاتنانی تاكى كوردی به‌ر له‌و پێشكه‌وتن و بنیاده‌ى كه ئێستا له رووى بیناسازیه‌وه ده‌یبینین، كه بێگومان ئه‌ویش لایه‌نێكى گرنگی پێشكه‌ونه به‌ڵام ئه‌و كاته ده‌بێته كاریًكى بێ كارگێڕى. كه ئه‌مانه‌وێت وه‌كو رۆژئاوامان لێبێت و پێش بكه‌وین ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له یاد بێت كه ئه‌وانیش به چه‌ندین قۆناغى سه‌ره‌كیدا رۆیشتوون، كه ئێمه تاكو ئێستا بیركام لێوه‌ى نه‌كردۆته‌وه، تا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌مڕۆ.

3 comments:
Bram walla qsakant zor rasta, axr lera professorakan xoyan baw naw3a buine, ku daheln atu lawan bashtr bi.
Bram bir la Kurdistan makawa jare.. Kurdistan is under construction.. long term construction. enjoy your time.
zor supas bo commentakat, walla asan nya biri le nakaitawa, agar hichish nabi xami le daxoin .
Post a Comment