ئه‌وروپا بؤ سه‌رنجی راكێشام؟!
ئه‌وروپا زۆر سه‌رنجی راكێشام، یه‌كه‌م جارم بوو كه سه‌ردانی بكه‌م و هه‌ر دوابه‌دواى دابه‌زینم له فرِۆكه‌كه‌دا و دواى پرسیار و بێنه‌و به‌رده‌یه‌كى زۆر، كه چوومه ناوچه‌ى شینگنه‌وه هه‌ستم به‌وه نه‌كرد كه وه‌كو بێگانه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵده‌كریت، بۆیه كه‌وتمه ئیشقی ئه‌و كیشوه‌ره جوانه‌وه. هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی مانه‌وه‌مه‌وه تاكو گه‌رِانه‌وه‌شم له ئه‌وروپا بىَ جیاوازى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵمدا ده‌كرد.
ئه‌م سه‌ردانه‌م ته‌نها به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى شوێنه گرنگ و مێژوویى و رۆشنبیریه‌كان نه‌بوو، به‌ڵكو زۆر پره‌نسیپى له‌وه گه‌وره‌ترم به‌دی كرد كه بێگومان نموونه‌ى میلله‌تێكى پێشكه‌وتوو و تێگه‌یشتوون. ئه‌وان میلله‌تانێكن به‌وپه‌رِى لێبوورده‌ییه‌وه له میلله‌ته كۆنه دۆست و دوژمنه‌كانه‌وه ده‌رِوانن. وه‌كو مرۆڤ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو توێژ‌و چینێكدا ده‌كه‌ن، ره‌ش، سپی، موسڵمان گاورِ، كورت درێژ... ته‌نها بوار كه جیاوازی ده‌كه‌ن، نێوانی كاركه‌ر و ماندوو نه‌ناسه له‌گه‌ڵ ته‌مبه‌ڵ و مرۆڤی خاو.
نه‌ك هه‌ر ولاَتێك به‌ڵًكو هه‌ر شار و ناوچه‌یه‌ك به كه‌لتوور و نه‌ریتێك یا پیشه‌سازیێكه‌وه ناوبانگی ده‌ركردووه، له بابه‌تى داهاتوومدا زیاتر وورده‌كاریه‌كان و شوێنه‌كانى ئه‌و گه‌شته باس ده‌كه‌م و هه‌ندێك نموونه بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌خه‌مه روو بۆ ئاشنا بوونى به‌رِێزتان له لایه‌ك و بۆ یادكردنه‌وه‌ى ئه‌و رۆژه له یادنه‌چووانه‌ش له لایه‌كى تر. به‌لاَم ناتوانم بوه‌ستم تا بابه‌تى داهاتوو به‌ر له‌وه‌ى باسی خۆشه‌یستنی ئه‌م میلله‌تانه بكه‌م بۆ كه‌لتوورى خۆیان. كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك له‌وێدا جا چ له‌سه‌ر ئاستی شار یا هه‌رێم یا ده‌وڵه‌ت، شانازى به كه‌لتوورى بۆماوه‌ى خۆى ده‌كات و هه‌مووشیان شانازی به ئه‌وروپایه‌تى خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه بووه‌ته ئه‌ركێك و هه‌ر له زووه‌وه ده‌بێت وا تێبگه‌یه‌نرین كه ئه‌وان له میلله‌تێكن نه‌ك هه‌ر خۆیان به‌ڵكو میلله‌تانی تریش به په‌نجه ئیشاره‌ت بۆ داهێنانه‌كان و رابردوویانه‌وه ده‌كه‌ن. خۆ دوور له ئه‌ورووپاش, له ئه‌فریقیا و ئه‌مریكاى باشووریش زۆر میلله‌ت هه‌ن كه تا ئێستا له ئاستی ده سه‌ده به‌ر له ئێستا ده‌ژین به‌لاَم زۆر به‌و تیر و كه‌وان و رم و ده‌موچاو نه‌خشاندنه‌وه ده‌نازن و ئاماده نین وازی لێ بێنن. لێره‌دا مه‌به‌ست ئینتیمایه بۆ كه‌لتوورو دواجاریش ده‌بێته ئینتیما بۆ وولاَت. گرنگترین سیفه‌ت كه میلله‌تێك هه‌یبێت به‌رِاى زۆر له نووسه‌رو رۆشنبیران ئه‌وه‌یه كه شانازی به‌و كه‌لتووره‌وه بكات كه نه‌وه‌كانی پێشتر هه‌رگیز كۆڵیان نه‌داوه
له پاراستنی و گواستنه‌وه‌ى ده‌ستاوده‌ستی بۆ نه‌وه‌ى ئه‌مرِۆ.
ئه‌وه‌ى له یادم بێت، رۆژێك له رۆژان ئه‌و خاسیه‌ته خۆرِسكانه له‌ناو ئێمه‌دا زۆر زه‌ق و باو بوو. له‌گه‌ڵ گۆرِانكاریه زۆر به په‌له‌كاندا كه به‌سه‌رماندا هات ئه‌و سیفه‌ته‌شی گۆرِی و به‌داخه‌وه نه‌وه‌یه‌كى واى دروست كرد كه به بێز و قێزه‌وه سه‌یرى كه‌لتوورى خۆی بكات. ئێستا نه‌وه‌یه‌كى وا خه‌ریكه دروست ده‌بێت كه كه‌لتوورێكى خۆرئاوایی هه‌ڵگرتووه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك و به هیچ پێوه‌رێك ناكرێت له وولاَتی ئێمه‌دا پیاده بكرێت. ئه‌مه ئه‌به‌د په‌یوه‌ندی به ئاستی پێشكه‌وتن و دواكه‌وتنى میلله‌ته‌وه نیه به‌ڵكو تایبه‌تمه‌ندی میلله‌تێكه به خودی خۆیه‌وه. بۆ نموونه ئاساییه گه‌ر به هه‌ر جلێكى وا هاتوچۆ بكه‌یت له‌ناو شاردا كه پۆشته بێت و له لایه‌ن كه‌لتووره‌وه رێگه پێدراوى كه هه‌ر ره‌نگێك بپۆشى به‌لاَم ئاسان نیه و له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئه‌كانى كۆمه‌ڵگاكه‌ت ناگونجێت كه وه‌كو كورِێك به گواره‌ى سه‌ر گوێچكه و برۆكردن و لووت كونكردنه‌وه خۆت نیشان بده‌یت. ئه‌مه په‌یوه‌ندی به نه‌وه‌ى به‌ر له راپه‌رِین و دواوه‌ى نیه ، ئه‌مه شتێكه‌وه راسته‌وراست به‌و میلله‌ته‌وه به‌نده كه سه‌ر به ئه‌وى.
كه دشڵێن كه‌لتوور ته‌نها مه‌به‌ست جلوبه‌رگ و روخسار نیه، كه‌لتوور جۆرى گۆرانیه، كه‌لتوور جۆرى خواردنه، كه‌لتوور جۆرى مامه‌ڵه‌كردنه، كه‌لتوور زۆرجار خۆى ده‌خزێنیته ناو بازرگانی و سیایه‌تیشه‌وه.
كێشه‌ى ئه‌و نه‌وه‌یه له‌وه‌دایه كه به جۆرێك سه‌یرى كه‌لتووره‌كه‌ى ده‌كات كه هی باو باپیرانه‌وه تازه مۆده‌ى به‌سه‌ر چووه، به‌لاَم به‌داخه‌وه كه وا نیه، ئه‌مانه ده‌بوو وا تێبگه‌یه‌نرێن كه ئه‌وه كه‌لتوورى میلله‌تێكه و ئه‌و وه‌كو تاك ته‌نها به ناوى میلله‌ته‌كه‌یه‌وه جوانه.
ئه‌م كێشه‌یه كه له گه‌وره‌بوونه‌و به‌لاَم كه‌مێك هه‌ستی پىَ ده‌كرێت چۆن چاره بكرێت ! كىَ به‌رپرسی یه‌كه‌مه له‌و ئه‌ركه‌دا ! ... هه‌نگاوى هه‌ره گرنگ و به‌ر له هه‌موو شیكارێك ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت نه‌وه‌ى نوێ تێبگه‌یه‌نرێت كه ته‌مه‌نى گه‌نجێتى و هه‌رزه‌كارى ته‌نها سۆزدارى و غه‌رامیات نیه، به‌لىَ ئه‌وه‌شى تێدایه‌وه هه‌موو كه‌سێك بیه‌وێت یان نا ده‌بێت ئه‌و رێچكه‌یه ببرِێت، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم كه ئه‌و ته‌مه‌نه ته‌نها ئه‌وه نیه، به‌ڵكو سه‌لمێنراوه كه تواناى وه‌رگرتنی مێشكى مرۆَڤ له‌و ته‌مه‌نه‌دا ده‌یان جار زیاتره له ته‌مه‌نه‌كانی دواتر. بۆیه حه‌یفێك بۆ سالاَنێك كه به زۆر كارى بێ ئه‌نجام به‌رِێ بكرێت. چاره‌سه‌ر زۆرن و بۆرن، به‌لاَم گرنگرتینیان ئه‌وه‌یه كه له‌و تا كاتێكى داهاتوویه‌كى نزیك هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌و ئاسته رابگیرێت و نه‌وه‌ى نوێ زێتر به‌ره‌و هه‌ڵدێر نه‌چن. به‌لاَم كىَ لێى به‌رپرسه؟ من لێى به‌رپرسم هه‌روه‌كو تۆ لێى به‌رپرسیت و ده‌وروبه‌رى ئێمه‌ش هه‌ر به‌رپرسن، هه‌ر كه‌س له ئاستی خۆی بێ چاوه‌رِوانكردنى كه‌سێك كه ده‌ست پێ بكات. هه‌موومان ده‌بێت هه‌ر له ئێستاوه كارى بۆ بكه‌ین.


No comments:
Post a Comment