Ranj K. Mufti
WELCOME
Saturday, June 21, 2014
Nawcha Kurdistanyakani daraway harem
چەندین ساڵ خەبات گێران و قوربانی دان و پێشکەشکردنی دەیان ھەزار شەھید لە پێناو گێرانەوەی کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەریم نەمانتوانی بیگەرێنینەوە باوەشی کوردستان کەچی ئێستا لە ماوەی تەنھا ٥ رۆژدا و بە کەمتر لە پێنج شەھید زۆربەی ئەو ناوچانە کەوتنە دەستی پێشمەرگەوە ....شيكردنةوةي ئةو هاوكيشةية زؤر هةلدةكريت
Wednesday, May 1, 2013
دواكه وتن
ببورن کە لە ماوەی رابردوو نەمتوانیوە بابەتەکانمتان پێشکەش بکەم بەھۆی خەریک بوونمەوە بە خوێندن و ئامادەکردنی توێژینەوەی نامەی ماستەر، ئینشالڵا لە ماوەیەکی کورت دەست بە بڵاوکردنەوەی بابەتەکان دەکەمەوە
لەگەڵ رێز و خۆشەویستیم بۆ ئێوە
* رەنج موفتی *
Sunday, January 20, 2013
کۆنفرانسیى چیرۆکە نەگوتراوەکە
"ئێمە زۆر سوپاسی ئێوە دەکەین کە رۆژانێک ئێمە نەماندەتوانی ئاڵاى خۆمان لە ووڵاتی خۆمان هەڵبکەین کەچی ئێستا لە ناو لەندەن و لە هەموو ئەوروپا ئاڵاى کوردستان دەشکێتەوەو رۆژانێک تەنها لە قاوەخانەکان سیاسەتمەدارانی کورد کۆبوونەوەیان لەگەڵ دەکرا کەچی ئێستا لە ناو پەرلەمانەکانى ووڵاتانى ئەوروپی وا خەریکە پرسی کورد دێتە پێشەوەى باسەکان و خەریکە خەڵکانێک کە کوردیان نەئەناسی ئێستا دان بە گینۆساید دابنێن کە دژى کورد کراوە"، ئەمە ووتەى ئافرەتێک بوو لە ئامادەبووانی کۆنفرانسی لەندەن دەربارەى گینۆساید دژى کورد.
بەر لە چەند رۆژێک و لە لەندەنی پایتەختی ئینگلاند یەکێک بووم لە ئامادبووانى کۆنفرانسی بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال بە جیهان کە بەر لە بیست و پێنج ساڵ دژ بە کورد کراوە. کۆنفرانسەکە لەژێر ناونیشانی چیرۆکە نەگوتراوەکە بەڕێوەچوو. سەرکەوتن و رێک و پێکی تەنها سیفەت بوو کە ئەو کۆنفرانسەى پێ وەسف بکرێت کە ئەمیش بەشێکە لەو کەمپینەى بۆ ماوەى سێ مانگ بەردەوام دەبێت بە مەبەستی بە جیهان ناساندنی جینۆساید کە دژ بە کورد کراوە. بە ئامادەبوونێکى زۆر و ووتارى چەندین کەسایەتى جیهانی و کوردستانی بە راى من توانرا سەرەتایەکى باش و بناغەیەک بەهێز دابنرێت بۆ مەبەستی کەمپینەکە. ئەگەرچی درەنگ دەست کرا بەو پڕۆسەیە و دەبووایە هەر لە سەرەتاى ئەو سەدەیەوە دەستی پێ بکرابووایە بەڵام ئەمڕۆش بێگومان باشترە لە سبەى. لێرەوە جێگاى خۆیەتى دەستخۆشى لە رێکخەرانی ئەو کۆنفراسە بکرێ و هیواى سەرکەوتنیان بۆ بخوازین. ئەمە یەکەم کۆنفرانسە کە بۆ ئەو مەبەستە ببەسترێت بەڵام هیوادارم دواهەمینیش نەبێت.
Friday, January 11, 2013
زانكۆ لێره‌و له‌وێ
ماوه‌یه‌كه له پشوودام و چاوه‌ڕوانی كۆرسى نوێى ماسته‌رم ، زۆربه‌ى كاته‌كان له گه‌ڕان و سوڕاندام، هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌م كه هه‌تا جارێكى تر نه‌كه‌وتوومه‌ته نێو كیشمه‌كیشمی خوێندن و نووسین و وانه‌كانه‌وه ، با ته‌واو له‌و شاره و له‌و ووڵاته بگه‌ڕێم ، خه‌ڵك ببینم، بیانناسم و شاره‌زاى بیركردنه‌وه‌و شێوازى ژیانیان ببم. به‌ڵام كه تازه گه‌یشتبوومه جێ و وورده وورده ده‌مویست شاره‌زاى زانكۆ نوێیه‌كه‌م ببم، سه‌رم به هه‌موو كۆڵان و كونج و كه‌له‌به‌رێكى ئه‌و زانكۆیه‌دا گرت، له‌مێژێك بوو به حه‌سره‌ت بووم ژیانی زانكۆ ببینم و بزانم خوێندن چۆنه، هه‌ست به زانست بكه‌م، له هه‌نگاوه خێراكانى قوتابیه‌كانه‌وه ئه‌م په‌رۆشیه‌م ده‌بینی.
دواى كه‌مێك گه‌ڕان توانیم یه‌كێك له‌و پرۆفیسۆرانه بدۆزمه‌وه كه له‌و كۆلیژه‌ى ماوه‌یه‌كى تر تیایدا ده‌خوێنم وانه‌كانى پێشكه‌ش ده‌كات. داواى خشته‌ى وانه‌كان و ناوى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كم لێى كرد. ده‌بووایه بچمه كتێبخانه، یه‌كه‌م جارم بوو به مه‌به‌ستی خوێندن كتێبخانه به‌كار بێنم، له رێگادا بیرم له‌وه ئه‌كرده‌وه، ئه‌ى خۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ له كوردستان له زانكۆ ده‌مانخوێند، خۆ جارێك به مه‌به‌ستی سه‌یركردنی سه‌رچاوه‌یه‌ك روومان له كتێبخانه نه‌كرد، جارێك خۆم تاوانبار ده‌كرد، جارێكی تر مامۆستاكانم، جارێكی تر هه‌موو زانكۆ تا ده‌گه‌یشته هه‌موو ئه‌و سیسته‌مه‌ى كه تیایدا ئه‌ژین، دواتر ئه‌مپرسی ئاخۆ گه‌ر رووم بكردبووایه‌ته كتێبخانه كتێبێكى شیاوى واى لێ‌بوو كه كات و هێز و تواناى تێدا سه‌رف بكه‌یت و بیخوێنیته‌وه!. به‌هه‌ر حاڵ كه له كتێبخانه‌ى زانكۆكه چاوم به بابه‌ته‌كان كه‌وت، زۆر خۆزگه‌م ده‌خواست به‌و بڕوانامانه رازیبوومایه كه به‌ر له هاتنم هه‌مبوو، چیم به‌خۆم كرد، هه‌مدیسان ئه‌و بابه‌تانه؟ به‌س نه‌بوو چه‌ند ساڵ به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌مناڵاند! هه‌رچۆنێك بێت كتێبیكم خسته بن قۆڵم و له كونجێكی كتێبخانه ده‌ستم كرده هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌كانى كتێبه‌كه. دڵنیا بووم له‌وه‌ى كه هه‌مان ئه‌و بابه‌تانه بوون له كاتی به‌كالۆریۆس ده‌مخوێندنه‌وه، ماوه‌یه‌ك تێپه‌ڕى و له‌خۆمم ئه‌پرسی، هۆى چیه لێره وا حه‌ز به خوێندنه‌وه‌ى ئه‌كه‌م؟ بۆچی لێره خولیاى ئه‌وه‌م هه‌یه بیخوێنمه‌وه‌و زۆر لام ئاساییه كه تا دوایین كه‌س له كتێبخانه بمێنمه‌وه تا كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ى كتێبه‌كه ئه‌هێنم. تۆ بڵێى ئێستا هه‌ست ئه‌كه‌م كه قوتابیم؟ له‌وانه‌یه.
هه‌ر پرسیارێكم ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵك ئاماده‌ن بۆ وه‌ڵام دانه‌وه، ده‌ست به سینگ بۆم راوه‌ستاون، ووتم ره‌نگه تازه‌م لێره بۆیه وا هه‌ست بكه‌م. نه رۆژێك و نه دوو و نه سێ ... زۆر لامه‌وه سه‌یر بوو كه قوتابی لێره هه‌موو شتێكه. كه قوتابی بیت له‌و ووڵاته وه‌ك ئه‌وه وایه تۆ هاوڵاتی پله یه‌كی و خه‌ڵكی تر هه‌مووى له دواى تۆوه بێن.
بۆیه به راى من هۆكارى سه‌ره‌كی پێشكه‌وتنی ووڵاتان ئه‌وه‌یه كه قوتابی به چاوێكی پیرۆزه‌وه سه‌یر ده‌كرێت هه‌روه‌ك چۆن قوتابیه‌كه‌ش به چاوێكی مه‌زنه‌وه‌و وه‌كو ماڵى خۆى سه‌یرى زانكۆكه‌ى ئه‌كات. ئێمه، وه‌كو تاك له هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ى ده ساڵى رابردوو ده‌ستمان كردووه به پێشكه‌وتنێكى به‌رده‌وام و له هه‌موو شوێنێكدا هه‌ست به پێشكه‌وتنه‌كان ده‌كه‌ین، ته‌كنه‌لۆژیا، بیناسازى، زیادبوونی داهاتی تاك و زۆری تر. به‌ڵام وا هه‌ست ناكه‌یت كه زۆر لایه‌نی گرنگ هه‌بوو ده‌بووایه ووڵاته‌كه‌مان پێیدا تێپه‌ڕبێت به‌ر له‌وه‌ى ئه‌و جۆره پێشكه‌وتنانه به‌خۆیه‌وه ببینیت؟ ئه‌ى تاكی كورد چه‌ند ده‌ستی هه‌بووه له‌و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنه‌ى كه ئێستا هه‌رێمه‌كه‌مان به‌خۆیه‌وه ئه‌بینێت؟ باوه‌ڕ ناكه‌م تاكێك له كۆمه‌ڵگاى كوردی رۆڵێكى راسته‌وخۆى ئه‌وتۆى هه‌بووبێت. ئه‌گه‌ر هاتبووایه‌و داهاتێكى خواپێداوى وه‌كو نه‌وتمان نه‌بووایه ئێستا كام له‌و كۆمپانیا بیانیانه كاریان ئه‌كرد له ووڵات دا؟ بێگومان هیچ كامیان، له ئه‌نجامیشدا هیچ پێشكه‌وتنێكمان به‌خۆمانه‌وه نه‌ئه‌بینی. ئه‌بوایه ده‌ست بكه‌ین به بنیاتنانی تاكى كوردی به‌ر له‌و پێشكه‌وتن و بنیاده‌ى كه ئێستا له رووى بیناسازیه‌وه ده‌یبینین، كه بێگومان ئه‌ویش لایه‌نێكى گرنگی پێشكه‌ونه به‌ڵام ئه‌و كاته ده‌بێته كاریًكى بێ كارگێڕى. كه ئه‌مانه‌وێت وه‌كو رۆژئاوامان لێبێت و پێش بكه‌وین ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له یاد بێت كه ئه‌وانیش به چه‌ندین قۆناغى سه‌ره‌كیدا رۆیشتوون، كه ئێمه تاكو ئێستا بیركام لێوه‌ى نه‌كردۆته‌وه، تا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌مڕۆ.
Saturday, December 22, 2012
ژینگه
یه‌كه‌م ده ووڵات كه له هه‌موو شوێنێك زیاتر دانیشتوان گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن به‌هۆی پیسبوونی ژینگه‌وه
وه‌رگێڕانی : ره‌نج موفتی
Pic. From : www.integracore.com/blog/wp-content/
10 – ئه‌فغانستان
ژ. دانیشتوان : 31.4 ملیۆن، مردووان له هه‌ر ساڵَێكدا : 90000
9- رووسیا
ژ. دانیشتوان : 141.8 ملیۆن، مردووان له هه‌ر ساڵَێكدا : 100000
8- ئه‌سیوپیا
ژ. دانیشتوان : 83 ملیۆن، مردووان له هه‌ر ساڵَێكدا : 100000
7- به‌نگلادیش
ژ. دانیشتوان : 148.7 ملیۆن، مردووان له هه‌ر ساڵَێكدا : 100000
6-كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی
ژ. دانیشتوان : 66 ملیۆن، مردووان له هه‌ر ساڵَێكدا : 100000
5- ئه‌ندۆنیسیا
ژ. دانیشتوان : 239.9 ملیۆن، مردووان له هه‌ر ساڵَێكدا : 150000
4- پاكسان
ژ. دانیشتوان : 173.6 ملیۆن، مردووان له هه‌ر ساڵَێكدا : 150000
3- نێجیریا
ژ. دانیشتوان : 158.4 ملیۆن، مردووان له هه‌ر ساڵَێكدا : 200000
2- هیند
ژ. دانیشتوان : 1.2 ملیار، مردووان له هه‌ر ساڵَێكدا : 1 ملیۆن
1- چین
ژ. دانیشتوان : 1.3 ملیار، مردووان له هه‌ر ساڵَێكدا : 1. 5 ملیۆن
Wednesday, December 19, 2012
Climate Population Killing Countries
Do You Know the 10 Countries Where Climate Change and Pollution Is Killing the Population ?!
10. Afghanistan (Population: 34.4 million, Deaths: 90,000)
According to DARA’s Climate Vulnerability Monitor, climate change and pollution are key factors driving premature mortality in Afghanistan, leading to 90,000 deaths in 2010. The main cause of death is diarrheal infections from climate change, caused by increasing rates of food spoiling and water contamination.
9. Russia (Population: 141.8 million, Deaths: 100,000)
Despite being a relatively modern country, approximately 98,000 people died in 2010 due to the effects of carbon pollution. While Russia’s emissions in 2010 were 34% below 1990 levels, Soviet-backed industrial emissions from the 1980s and 1990s still contribute to high incidences of “cancer, cardiopulmonary and respiratory illnesses.”
8. Ethiopia (Population: 83 million, Deaths: 100,000)
Like Afghanistan, the population of Ethiopia will be affected by diarrheal infections caused by spoiling food. In 2010, the agriculture cost of climate change was already $450 million annually, but this is expected to rise to $3 billion a year within the next 20 years. Unfortunately, Ethiopia has one of the lowest GDP per capita in the world.
7. Bangladesh (Population: 148.7 million, Deaths: 100,000)
Like India and China, pollution has been responsible for a large number of deaths. It is predicted that hunger, caused by increasing food insecurity as the world’s climates worsen, is expected to cause 15,000 deaths, and adversely affect another 15 million Bangladeshis by 2030.
6. Democratic Republic of the Congo (Population: 66 million, Deaths: 100,000)
The DARA report states that about 17,000 lives were lost in the Democratic Republic of the Congo due to climate change, while another 84,000 were lost due to carbon emissions. The report states that one of the main killers is meningitis, caused by rising humidity and irregular weather patterns.
5. Indonesia (Population: 239.9 million, Deaths: 150,000)
In Indonesia, carbon emission are responsible for large numbers of deaths, but this is expected to rise to 200,000 by 2030. Another issue is maintaining the country’s biodiversity and reversing the destruction of Indonesia’s natural ecosystem through activities such as logging and natural changes due to irregular weather.
4. Pakistan (Population: 173.6 million, Deaths: 150,000)
Air pollution, floods, landslides – Pakistan was hit hard in 2010, but DARA estimates that 250,000 people will die in Pakistan in 2030. Climate change is also projected to lead to famine in the country. Hunger killed an estimated 10,000 people in 2010, but DARA estimates 25,000 people will die annually due to starvation.
3. Nigeria (Population: 158.4 million, Deaths: 200,000)
It is carbon emissions that are the big killer in Nigeria with approximately 150,000 people dying each year due to indoor smoke ingestion, tuberculosis and lung cancer. DARA believes the reason for the indoor smoke is partially because of uneven electricity distribution, which forces many Nigerians to heat their homes and cook by burning fuels.
2. India (Population: 1.2 billion, Deaths: 1 million)
With such a large population and high levels of emissions, DARA projects that the number of deaths due to these factors will reach 1.5 million annually. Already, these factors are estimated to cost 1 million lives and adversely impact one-quarter of a billion people per year.
1. China (Population: 1.3 billion, Deaths 1.5 million)
It is astounding to think that 1.5 million people die each year in China due to climate change and carbon emissions,but it is even more incredible when you realise 1.4 million are the sole result of carbon pollution. A report by the Chinese government released in Jan. 2012, warned that global warming could cut grain output in the country by some 5%-20% by midcentury and will lead to “severe imbalances in China’s water resources” over the coming years.
Source:
http://www.stumbleupon.com/su/1NQGZy/inhabitat.com/the-10-countries-where-climate-change-and-pollution-is-killing-the-population/
Subscribe to:
Comments (Atom)


