هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی كوردستان كه ده‌كه‌وێته گه‌رمترین ناوچه‌ى رامیارى و ئابوورى له رۆژههلاَتی ناوه‌ند، ناوهرِاستی زۆرترین كێشمه‌كێشمه. گه‌ر ناوی دراوسێكان بهێنین ته‌واو روون ده‌بێته‌وه كه له چ ناوچه‌یه‌كى هه‌ستیارى ئه‌م جیهانه‌داین، توركیا، كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و فره‌نسا و یه‌كێتى ئه‌وروپی. ئێران و كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و یه‌كێتى ئه‌وروپی و كه‌نداو و خۆرههلاَتى باشوورى ئاسیا. سوریا، خۆى و كێشه ناوه‌كی و ده‌ره‌كیه‌كان. عیراقیش پێویستی به باس كردن نیه هه‌ر له كێشه سنووریه‌كان تاكو ده‌گاته كێشه مه‌زهه‌بیه‌كان.
له ده ساڵى یه‌كه‌مى ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا كوردستان وه‌كو هه‌رێمێك له عیراق دا و له چوارچێوه‌ى ئیداره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆى سامانه سروشتیه‌كان و به هاوكارى كۆمپانیا تایبه‌ته‌كاندا یه‌كه‌م به‌رمیلی نه‌وتی خۆماڵى به‌رهه‌م هێنا و دوابودواى ئه‌وه چه‌ندین كۆمپانیاى تری ئیقلیمی و جیهانی روویان له‌و ناوچه زێرِینه ده‌ستلێنه‌دراوه كرد، زۆر ده‌نگی نارِهزایی لێره‌و له‌وێ به‌رز بووه‌وه كه پێشتر شای ده‌رخستن و ناردنه ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت بوون و به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵى ركابه‌رى نوێیان نه‌ده‌كرد، به هه‌ر شێوه‌یه‌كی یاسایی و نا یاسایی هه‌وڵى راگرتنی هه‌رێمیان دا له بهخۆماڵى كردنی نه‌وتی خۆى. ده‌رهێنانى نه‌وتی خۆماڵى دوابه‌دواى ئه‌وه دێت كه به‌ر له زیاتر له 35 ساڵ و له‌سه‌رده‌مى حوكمرِانی رژێمی به‌عس كۆمپانیایه‌كی حكومی عیراقی دامه‌زرا به ناوى سۆمۆ (SOMO) كه ته‌نها كۆمپانیاى عیراقی بوو بازارِگهرى بۆ نه‌وتی عیراقی ده‌كرد و ته‌نها ئه‌وه ده‌یتوانی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان بكات و كۆمپانیاى نه‌وت بهێنێته ناوه‌وه‌ى وولاَت .
بوارى نه‌وت وه‌كو هه‌موو بواره‌كانی تر له دواى رووخانی رژێمه‌وه به‌شێك بوو له‌و هاوكێشه‌یه‌ى كه گۆرِانكارى به‌سه‌ردا هاتووه و پێكهاته‌ى تر هاتنه ناو هاوكێشه‌كه كه پێشتر پهرِاوێز خرابوون. هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك بوو له‌و گۆرِاوانه له‌ناو هاوكێشه‌كه‌دا و كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا هاوكێشهكهى ئاڵۆزتر كرد. رۆَژ له‌دواى رۆژیش هه‌رێم كۆمپانیاى زۆرتر و زه‌به‌لاحتر ده‌هێنێته ناو ئه‌و بواره‌و نه‌وتێكی زیاتر ده‌رده‌درێت و داهاتهكهشى له لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی بچوك كراوه‌ى سۆمۆ له هه‌رێم كاره‌كانى نه‌وت بهرِێوه ده‌به‌ن.
ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا روو له ئاڵۆزین، ئه‌گه‌رچی هۆكاره‌كان زۆرن بهلاَم هۆكارى هه‌ره سه‌ره‌كی قبوڵ نه‌كردنی دروست بوونی ركابهرێكه له ناوچه‌كه بۆ حكومه‌تى به‌غدا، كه كۆمپانیای گه‌وره و مه‌زن به‌غدا پهرِاوێز بخات و روو له هه‌رێم بكات ئه‌مه خۆى له خۆیدا ناماقووڵی و بێ رێزیه به گوێره‌ى ئاستی بیركردنه‌وه له حكومه‌تى به‌غدا. به گوێره‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى رۆیته‌رز، گرێبه‌سته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له 2011 دا گه‌یشتۆته 40 گرێبه‌ستی ده‌رهێنان و بهدواداگهرِان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانیه‌كان ئیمزا كراوه كه به‌غدا به نایاساییان ده‌زانێت و به‌گوێره‌ى ووته‌ی هێرش هه‌ورامی كه له هوریێت ده‌یلی نیوس بلاَو كراوه‌ته‌وه، هه‌رێم ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه له 2014 دا تواناى ناردنی یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی هه‌بێت له رۆژێكدا به‌ره‌و باكوور.
لێره‌دا پرسیاریك دێته ئاراوه، ئایا ئێمه خۆمان ئیداره‌ى ئه‌م نه‌وته بگرینه ده‌ست یان سۆمۆ له به‌غداوه گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانمان ئیمزا بكات؟ ئایا ئهمرِۆ ئه‌و به‌غدایه ماوه كه برا گه‌وره‌ییمان به‌سه‌ردا بكات و داهاته‌كه وه‌ربگرێت به‌سه‌ر برا بچووكه‌كانی دابه‌شی بكات؟ ئێمه بۆ ردێن سپى و برا گه‌وره‌ى خۆمان نه‌بین و ئه‌و خێر و بێرهى به‌سه‌ر كوردستان دا رژاوه له ئاسمان و له زه‌وى و له ژێر زه‌وی دا به‌سه‌ر خۆمانی دابه‌ش نه‌كه‌ین و داهاتووى ئه‌م خاكه‌ى پىَ گه‌ش بكه‌ین! ریش سپیمان هه‌ر چۆن بێت له ناعه‌داله‌تی به‌غدا باشتره كه به‌رامبه‌ر هه‌رێم ده‌ینوێنیت.
رووتێكردنی ئیكسۆن مۆبیل و چه‌ندین كۆپانیاى كهورهى تر له هه‌رێم و كردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو قونسوڵخانهیه و چه‌ندین بابه‌تی ترخۆى له خۆیدا گه‌ر هیچ نه‌بێت ئاماژه‌یه‌كن بۆ داهاتوویه‌كى گه‌شى ئه‌م هه‌رێمه‌مان و هیوایه‌كه بۆ دوارِۆژمان له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تێكی كوردی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌م ترسانه هه‌مووى وایان كرد كه حوكمی تاكرِهوی له به‌غدا ئه‌مر بكات به دابه‌زاندنی ئالاَى كوردستان له ناوچه نهگهرِاوهكانى سه‌ر هه‌رێم.
هه‌تا زووه ده‌بێت بره‌و به‌و لێژنه‌یه بدرێت كه دامه‌زراوه بۆ ئیداره‌كردنی ئه‌و نه‌وته‌ى كه له هه‌رێمه‌وه ده‌رده‌چێت و ئهمرِۆش به‌ر له سبه‌ى سۆمۆیهك بۆ نه‌وتی هه‌رێم دابمه‌زرێت.
حكومه‌تى هه‌رێم ئهمرِۆ ده‌بێت بیر له داهاتوویه‌كى نزیكی ئه‌م ناوچه‌یه بكاته‌وه، هه‌رچى زووه وا باشه هه‌ر له داهاتى ئه‌م نه‌وته وێستگه‌كانى پالاَوتن و ده‌زگاكانى گواستنه‌وه‌ى ئه‌م نه‌وته پێشبخرێن، سیاسه‌تى هه‌رێم له چه‌ند ساڵى رابردوو خۆشبه‌ختانه شهرِانگێزى نه‌بووه‌و په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر باشى له‌گه‌ڵ ولاَتان دروست كردووه و به‌رامبه‌ریش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌تى به‌غدا به‌ره‌وه لاوازی ده‌چێت، له داهاتوویه‌كی نزیك دا كاتێك كورد ببێته كیانێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێته پردێك بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌وتی عیراق به‌ره‌و باكوور. خۆخستنه پهرِاوێزى ئێرانیش و خۆ دوورخستنه‌وه‌ى له رۆژئاوا وا ده‌كات كوردستان ببێته ناوچه‌یه‌كى زێرِین و دره‌وشاوه‌ى رۆَژههلاَتى ناوه‌ند و پێگه‌یه‌كی به‌هێزى هه‌بێت له نه‌خشه‌ى سه‌رچاوه‌كانى ووزه له ناوچه‌كه‌دا.
ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێم له‌پێناو گه‌لدا چی بكات؟ داهاتی نه‌وت چی لێبێت؟
وه‌ك ئاشكرایه‌و واقیع حاله، به‌رهه‌می ناوخۆیی كوردستان (GDP) زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى نه‌وت و گازه كه رۆَژێك دێت و بنى دێت، لێره‌دا ئه‌ركی حوكمه‌ته له پلانی درێژخایه‌نیدا ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگرێت كه ئه‌م به‌رهه‌مه خواپێداوهمان نامێنێت و ده‌بێت هه‌ر له ئێستاوه كار بۆ ئه‌و رۆژه بكرێت.
ده‌بێت رێژه‌یه‌كى دیاریكراوى داهاتى ئه‌م نه‌وته‌مان له ئهمرِۆوه پاشه‌كه‌وت بكرێت له سندوقێكی تایبه‌ت، نه‌شتوانرێت به‌كاربهێنرێت و ده‌ستكارى بكرێت به زه‌مانه‌تى ده‌ستور به‌ر له‌وه‌ى سه‌رچاوه سروشتیه‌كان له وولاَتدا كۆتاییان پێ بێت، ئه‌م رێژه‌یه‌ش دیارى بكرێت، بۆ نموونه (%5، %6 ) یان هه‌ر رێژه‌یه‌كی تر كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی و ئابوورى بێت.
ده‌ورى هه‌رێم له ناوچه‌كه‌دا:
دانانى ئابڵۆقه‌ى ئابوورى له‌سه‌ر ئێران دواى چه‌ند مانگێكى تر یان چه‌ند ساڵێكى تر وا ده‌كات به‌دیلێكى تر له ناوچه‌كه‌دا بدۆزنه‌وه بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى ئه‌و برِه نه‌وته، ئه‌گه‌رچی كوردستان به ته‌نها ناتوانێت ئه‌م برِه دابین بكات كه ئێستا ئێران ده‌ینێرێت بۆ وولاَتانى ئه‌وروپی و رۆژئاوا به گشتی بهلاَم ئه‌و كاته به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له كوردستان ده‌گاته لووتكه‌یه‌كى پێشبینی نه‌كراو. ئێستا دواى زیادكردنى فشاره‌كان له‌سه‌ر ئێران، به‌گوێره‌ى هه‌واڵه‌كان ئێران هۆشدارى داوه‌ته وولاَتانی كه‌نداو له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و نه‌وته‌ى كه ئێران ئێستا ده‌نێرێته ده‌ره‌وه‌و ئه‌مه‌ش كارتێكى بىَ هێزه كه ئێران بتوانێت به‌كارى بینێت كه بتوانێت وولاَتانى ناوچه‌كه ناچار بكات كه به‌رهه‌مى نه‌وتیان زیاد نه‌كه‌ن، یه‌كێك له‌و وولاَتانه كه سوودمه‌ند بووه عیراقه، حكومه‌تى عیراقی ئه‌وه‌ى راگه‌یاند كه له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا هه‌نارده‌كانى نه‌وتى عیراقی ده‌گاته به‌رزترین ئاستی له مێژووى وولاَتدا ئه‌مه‌ش بێگومان كاریگه‌رى ئابڵۆقه‌ى سه‌ر ئێرانه، ئه‌م ئابڵۆقه‌ى سه‌ر ئێران ئێستا، به‌رنامه‌یه‌كى پێشتر كار بۆ كرا‌و بووه، بۆیه له ماوه‌ى رابردوو بایه‌خ به كێڵگه نه‌وتیه‌كانى عێراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی دراوه چونكه هه‌نارده نه‌كردنى نه‌وتی ئێران له لایه‌ك و ئاماده‌نه‌كردنی به‌دیلێك بۆ ئه‌مه ده‌بێته هۆى روودانی تێكدانى بارى ئابوورى به‌شێوه‌یه‌كى زۆر ئاڵۆز به تایبه‌تیش له یه‌كێتى ئه‌وروپا و ناوچه‌ى یورۆ كه ئێستا كێشه‌ى هه‌ره گه‌وره‌ى، یۆنانه، یۆنانیش چواریه‌كی ئابووریه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و نه‌وته وه‌ستاوه كه له ئێرانه‌وه بۆى دێت ، بۆیه ئه‌مه واى كردووه كه چه‌ندین كۆمپانیاى ئیتاڵى و ئیسپانی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانیان له‌ناو ئێران‌دا بۆ ساڵیك نوێ بكه‌نه‌وه كه ئه‌مه خۆى له‌خۆیدا گه‌ره‌نتیه‌كه بۆ ئێران كه تا ماوه‌ى ساڵێكى تر هیچ هێزیك ناتوانێت لێوه‌ى نزیك بكه‌وێته‌وه، بۆیه بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌بێت ئه‌م هه‌ڵه بقۆزێته‌وه‌و خۆى ئاماده بكات بۆ ئه‌و پێشهات و سیناریۆیانه كه بۆ ناوچه‌كه ئاماده كراوه.
تا زووه ده‌بێت به (ربه)ى خۆمان نه‌وته‌كه‌مان بپێوین و ربه‌ى سۆمۆ وه‌لاوه نێین چونكه ئه‌مه دوو كاریگه‌رى ئه‌رێى ده‌بێت، یه‌كه‌میان خۆ دوورخستنه‌وه‌یه‌كی زیره‌كانه‌یه له به‌غدا و ده‌ستوور پشگیرى له‌و بابه‌ته ده‌كات و دووه‌میش داهاتى نه‌وتى هه‌رێم له ناوه‌وه‌ى هه‌رێم ده‌بێت و ئه‌و ده‌ست و ئه‌و ده‌ستی پێ ناكرێت.
3 comments:
Leave your comment please ..!
The writer ....
Dastt xoshby Ranjoy Bra nusinakasht
wa sabarat ba psyarakat bare la shweny xoy ty Esta xomaan xaawany xoman bin wa Brryary hamu shtakkaan l a dast xoman bet awash ba yakgrtuy u yakrizy hamu taky aw harema daadabet --
2 bara dast xosh u bardawaam by law babata Ba pezz u sarnjRakeshaana
zoor supasi ray dakam w hewadarm ba raxnakantan babatakani dahatum dawlamandtr bkam
Post a Comment